كۆمسیۆن لەبارەی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕونكردنەوە دەدات

ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئاماده‌ن هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجامبده‌ن و هه‌موو ئاماده‌كاریيه‌كانیشیان ته‌واوكردووه‌.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، کۆمسیۆن بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بەو شێوەی کە شەقام دەیەوێت، هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت لە ١٠ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا.

باسیلەوەشکردووە، ئەنجومەنی کۆمسیاران بەسەربەخۆییانە لە هەموو هەنگاوەکانی ئامادەکاری هەڵبژاردندا هەڵسوکەوتیکردووە.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق جەختی لەوەشكردوەتەوە، “ئامادەکاریيەکانی هەڵبژاردن وەکو نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان و تۆمارکردنی هاوپەیمانییەتی  حزبەكان بە وریاییەوە و بەپێی داواکاری شەقام بەرێوەچووە”.

بڕیارە 10ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

دۆرتمۆند 3-1 بایەرلیڤەرکوزن

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ جاری (11) لە مێژوویدا نازناوی لالیگای بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولحەكیم خەسرەو: هەمواری یاسای بودجە چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەمواری یاسای بودجە چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات…
Total
0
Share