دەستەی گشتیی كەشناسی و تۆماری بومەلەرزە ڕایدەگەیەنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی هەژاندووە.
دەستەی گشتیی كەشناسی و تۆماری بومەلەرزەی عێراقی ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، لە كاتژمێر 02:50 خولەكی بەرەبەیان، بومەلەرزەیەك لەناو ئێران و لەنزیك سنووری عێراق-ئێران لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی، لە دووریی 35 كیلۆمەتری سنوور لە بەری باكووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە ڕوویداوە.
بەپێی بەیاننامەكە، بومەلەرزەكە بە گوڕی 4.5 پلەی ڕێختەر بووە و لەلایەن هاوڵاتییانی پێنجوێن و هەڵەبجەوە هەستیپێكراوە.
دوێنێش بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕوودانی بومەلەرزەیەكی لە قەزای پێنجوێن ڕاگەیاند.