بایدن: وڵاتانی ناوچەكە دان بە ئیسرائیلدا نەنێن، ئاشتی بەدینایەت

سەرۆکی ئەمریکا، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بەدینایەت تاوەکو وڵاتانی ناوچەکە داننەنێن بە ئیسرائیلدا وەکو دەوڵەتێكی یەهودیی سەربەخۆ.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشوور كۆبوەوە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، جۆ بایدن ڕایگەیاند، چارەسەری “دوو دەوڵەت” تەنها چارەسەرە بۆ کێشەی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل.

بایدن وتی، پارتی دیموکراتی ئەمریکا تاوەکو ئێستا پاڵپشتیی ئیسرائیل دەکات و هەڵوێستی سەبارەت بەو وڵاتە نەگۆڕاوە، هیواشیخواست پێكدادانەكانی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس بەتەواوەتی ڕابگیرێت.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، “ئێستا پێویستمان بە ڕێگەچارەی “دوو دەوڵەتە” بۆ هەردوولا، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هاوکاریی دووبارە بونیادنانەوەی غەززە بکەن.

دوێنێ هەینی، ڕاگرتنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕاگەیەندرا، دواتر دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنەیان ئاشکراکرد، کە بۆ ڕاگرتنی کاتیی بۆردوومانەكان کراوە.

هەر دوێنێ لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی کاتی، لە ناو مزگەوتی ئەقسا گرژی لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان دروستبوو، كە بەوتەی مانگی سووری فەڵەستینی، 38 هاوڵاتیی فەڵەستینی بەهۆی ئەو گرژییانەوە برینداربوون.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەك ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی هەژاند

بابەتی دواتر

بەریتانیا بە ناوچەی مەترسی ڕیزبەنددەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share