شاندی هەرێم بۆ دیاریکردنی میکانزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجە سەردانی بەغداد دەکات

وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیارە شاندێکی هەرێم سەردانی بەغداد بکات بۆ دیاریکردنی میکانزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای  ڕاگەیاند، ” حكومە‌تی ھە‌رێم چە‌ند جارێك بە‌نوسراوی فەرمی ئامادە‌یی دە‌ربڕیووە‌ بۆ پابە‌ندبوون بە‌ یاسای بودجە‌ و ئە‌وە‌ی ئە‌ركی سە‌رشانی خۆی جێبە‌جێی بكات و شایستە‌ داراییە‌كانیشی وە‌ربگرێت”.

شاندەکەی هەرێم لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم کۆدەبێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی هەرێم ڕایگەیاندبوو پابەندە بە یاساکەوە.

دوێنێ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئاشکرایکرد، “هەرێم ئامادەیە یاسای بودجە جێبەجێ بکات و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەغداد بکەینەوە”.

پێشتر قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،  سەرۆکایەتی شاندی حکومەتی هەرێمی کرد بۆ بەغداد و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەنیدارەکاندا کۆبوویەوە و ڕێککەوتنی لەسەر بەشە بودجەی هەرێم لە یاسای بوجەدا کرد.

بابەتی پێشتر

پەکەکە دەڵێت تورکیا چەکدارانی لە لیبیاوە دەگەڕێنێتەوە بۆ سنورەکانی هەرێم

بابەتی دواتر

وەزارەتی بەرگریی تورکیا هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆسەر دوو بنکەی پشتڕاستکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك دابەزی

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك بە بەراورد بە پێشتر دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ…
Total
0
Share