عەلی قەرەداغی: رۆژووی مەیخۆر قبووڵە

د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەكێـتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانان رایگەیاند، ئەوەی دەوترێت كەسێك مەی خواردبێتەوە، 40 رۆژ دەنگی بە خودا ناگات، “هیچ ئەسڵی نییە”و دەشڵێت، رۆژووی مەیخۆر قبووڵە.

د. عەلی قەرەداغی، لە چاوپێكەوتنێكدا تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەوەی كە هەندێك لە مامۆستایانی ئایینی دەیڵێن گوایە، كەسێك مەی خواردبێتەوە 40 رۆژ دەنگی بەخودا ناگات و هیچ تاعەتی لێقبووڵ ناكرێت و ئەگەر بە رۆژووش بێت قبووڵكراو نییە، وتی”ئەوە هیچ ئەسڵی نییە، ئەوە نە فەرموودەی لەسەرە نە ئایەتی لەسەرە.”

راشیگەیاند، “نە 40 رۆژ، نە رۆژێك و نە سەعاتێك، مەیخۆر هەر هۆشی هاتەوە و تەوبەی كرد، تەوبەكەی لای خودای گەورە قبووڵە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەدەغەی بەکارهێنانی ئاسمانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکرایەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی تورکیا، قەدەغەی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، تا 6ـی 10ـی ئەمساڵ، درێژکردەوە. لە…
Total
0
Share