خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی دەکرێت

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە وەرزی نوێی یاساداناندا ئەنجامدەدات و خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی دەکات.

بەپێی کارنامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە یەکەمین کۆبوونەوەی لە وەرزی نوێدا دەنگ لەسەر هەمواری یاسای پاسپۆرت دەدرێت.

هاوکات لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی دەکرێت.

بەپێی هەموارە نوێیەکە تەمەنی خانەنشین بوون لە عێراق لە 60 ساڵەوە بۆ 63 ساڵ بەرزدەکرێتەوە.

لای خۆیەوە جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، هەمواری یاسای خانەنشینی رەهەندێکی دارایی هەیە، هەموو ئەو یاسایانەی کە بەو شێوەیەن بەبێ رەزامەندی حکومەت ناتوانرێت لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەربدرێت.

جەختیشیکردەوە، هەتا ئێستا حکومەت رەزامەندی لەسەر پرۆژە هەموارەکە نەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تیروپشکی بۆ ژمارەی حزب و کاندیدان و هاوپەیمانێتیەکانی هەڵبژاردنی راگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە رێورەسمێکدا لە رێگای تیروپشکەوە ژمارەی کاندید و حزب و هاوپەیمانێتییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی…
زیاتر ببینە

وێنە.. پێنج عێراقی لە ئامبوڵانسێکی حوکمیدا لە پۆڵەندا دەستگیرکران

میدیاکانی پۆڵەندا ئاشکرایدەکەن، پۆلیس زانیاری پێگەیشتووە، کە ئۆتۆمبێلێکی ئامبوڵانسی حوکمی، چەند کۆچبەرێک دەگوازێتەوە، دوای دەستنیشانکردنی ئۆتۆمبێلەکە پێنج عێراقی…
Total
0
Share