پەکەکە دەڵێت تورکیا چەکدارانی لە لیبیاوە دەگەڕێنێتەوە بۆ سنورەکانی هەرێم

بۆ جاری دووەم میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایدەگەیەنن، کە سوپای تورکیا ئەو چەکدارانەی ڕەوانەی لیبیای کردبوو بۆ شەڕ ئێستا دەیانگەڕێنێتەوە بۆ جولەمێرگ، تا دواتر بیانباتە سنورەکانی هەرێمەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی پەکەکە تورکیا 560 چەکداری سوری نزیک لە خۆی گواستوەتەوە بۆ جولەمێرگ، لە باکوری کوردستان و بڕیارە دوای ڕاهێنان لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە سنورەکانی هەرێم بەشداریان پێبکات.

پێشتر ڕۆژنامەی ڕۆژنامەی (مۆرنینگ ستار)ی بەریتانی، ڕایگەیاندبوو، تورکیا سود لە چەکدارەکانی نزیک لەخۆی وەردەگرێت بۆ شەڕ دژی گەریلاکانی پەکەکە لەناو خاکی عێراقدا.

تا ئێستا تورکیا  و عێراق لەسەر ئەم پرسە هیچ لێدوانێکی فەرمیان نەداوە، ئەگەرچی پێشتر تورکیا لە شەڕی لیبیا و قەرەباغدا ڕەتیکردبوویەوە چەکداری بۆ ئەو شەڕانە ناردبێت.

لە شەڕی ناوخۆی لیبیا و شەڕی قەرەباغ لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا، بەڵگەی پێویست خرابوویە ڕوو، کە تورکیا سود لە چەکدارە سورییەکان وەردەگرێت و بە مانگانەی هەزار بۆ هەزار و 500 دۆلار شەڕیان پێدەکات.

بابەتی پێشتر

سەرەڕای زۆری قوربانییەکانیان فەڵەستینییەکان ئاهەنگ دەگێڕن

بابەتی دواتر

شاندی هەرێم بۆ دیاریکردنی میکانزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجە سەردانی بەغداد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا نەشتەرگەرییە جوانكارییە حەڵاڵ و حەرامەكان جیادەكاتەوە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی نەشتەرگەریی جوانكارییەوە فەتوایەكی بڵاوكردەوە، پۆلێنیكردووە بۆ نەشتەرگەریی پێویست و ناپێویست، پێویستەكان بە دروست دەزانێت…
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، سەرجەم تاقیگەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەونە کار. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە،…
Total
0
Share