عێراق و هەرێم لەسەر كردنەوەی بنكەی هەماهەنگیی ئەمنیی هاوبەش ڕێككەوتن

پاش كۆبوونەوەی نێوان لیژنە هەماهەنگیی سەربازیی نێوان عێراق و هەرێم، ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاشكرایكرد، ڕێككەوتوون لەسەر كردنەوەی بنكەی هەماهەنگیی ئەمنیی هاوبەش لە هەولێر و بەغداد.

لە بەیاننامەی دوای کۆبوونەوەی نێوان شاندی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراقدا هاتووە، “ئەمڕۆ لە سێهەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوولادا   گفتوگۆکرا سەبارەت بە چۆنیەتی ئیدارەدانی ناوچەی پێکگەیشتنی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە و چۆنیەتی ڕوبەڕوبونەوەی مەترسییە ئەمنییەکان لەو ناوچەیە بە تایبەت چالاکی ناوبەناوی ڕێکخراوی چەکداری داعش”.

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆتایی کۆبوونەوەکە لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا ڕێککەوتن کراوە کە دوو ناوەندی هەماهەنگی سەربازی لە بەغداد و هەولێر دابمەزرێندرێت و هەروەها لە سنوری هەردوو هێزدا هەماهەنگی سەربازی و ئۆپراسیۆنی هاوبەش هەبێت”.

ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە ئاشکرایکردووە، “میکانزمی کاری هاوبەش لە سنوری دیالە واژووی لەسەر کراوە بۆ چۆنیەتی بەڕێوەبردنی بازگەکانی ناوچەکە و هەروەها پێدانی زانیاری ئەمنی سەربازی بۆ ڕوبەڕووبونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر”.

ئەم ڕێککەوتنانەی وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی عێراقی لەدوای چەند کۆبوونەوەیەک لە نێوان هەردوولادا هاتە هاتەئاراوە.

بابەتی پێشتر

ئەو فەیلەسوفەى وتى خودا مردووە مەبەستى کامە خودا بووە؟

بابەتی دواتر

وەڵامەکانی گریزمان پەیامێکی ناڕاستەوخۆ بوو بۆ کومان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share