ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی عێراق پابەند دەکات بە قەرەبووکردنەوەی تورکیا

وەزارەتی وزەی تورکیا رایگەیاند، ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی، عێراقی پابەند کردووە بە پێدانی قەرەبوو بە ئەنقەرە لە دۆسیەیەکی ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی کە پەیوەندی بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە لە رێگەی تورکیاوە.

وەزارەتی وزەی تورکیا لە رایگەیاند، دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان دانیناوە بە زۆرینەی داواکارییەکانی تورکیادا، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەو بڕە قەرەبووە بکات کە عێراق فەرمانی پێکرابوو بیدات.

دۆسیەکە پەیوەندی بە بانگەشەی عێراقەوە هەیە کە تورکیا رێککەوتنێکی هاوبەشی پێشێل کردووە بە رێگەدان بە حکومەتی هەرێم بۆ هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا لە ساڵی 2014.

سەرچاوەیەکی ئاگادار له دۆسیەکه رایگەیاند، دادگای نێوده وڵه تی رۆژی پێنجشەممه له بەرژەوەندیی عێراق بڕیاری دا و بەوپێیە دەبێت تورکیا قەرەبوو بداته عێراق که پەیوەستە به گواستنەوەی نەوتی حکومەتی هەرێم.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا لە بەرامبەر داواکارییەکدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا کە عێراق کرێی بەرهەمهێنانی بۆرییەکە بدات.

لە رۆژی شەممەی رابردووەوە عێراق هەناردەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستانی راگرتووە کە رۆژانە 450 هەزار بەرمیل بووە بە پارێزگای کەرکوکەوە.

بابەتی پێشتر

كۆمپانیایەكی گەورەی نەوت بەرهەمهێنانی لە هەرێمی كوردستان راگرت

بابەتی دواتر

ئۆکرانیا ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان بۆ بەرەکانی جەنگ دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی هۆشداریی توند دەدات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرامبەر ئەو ماددانەی یاسای بودجە بێدەنگ نابین كە پێچەوانەی كارنامەی حكومەتە…
Total
0
Share