بافڵ تاڵەبانی: دەبێت پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بگۆڕین

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی “یەکڕیزی و دەستوور” ڕایگەیاند، “یەکڕیزی زامنی دەستوورە، ئێمە سەرەتا پێویستە پرۆسەی سیاسی بگۆڕین و لێكنزیكبینەوە، میللەتەکەمان ئاشتبکەینەوە”.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا یەکڕیزی زامنی دەستوورە، یان دەستوور زامنی یەکڕیزییە؟ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی، “ئێمە پێویستمان بە یەکڕیزییە و ئێستا زۆر دوورین لەیەک، دەتوانین زۆر بە ئاسانی نزیکببینەوە لەیەک و میللەتەکەمان ئاشتکەینەوە، بۆیە بەڕای من یەکڕیزی زامنی دەستوورە”.

بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، پێویستە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان بگۆڕێت و لە دووركەوتنەوەوە بەرەو لێكنزیكبوونەوە ئاراستە بگرێت.

“هاوسەرۆکی یەکێتی باسیلەوەکرد، بوونی دەستوور گرنگە و بڕبڕەی پشتی وڵاتەکەمانە، بەڵام جەختیکردەوە لەوەی “یەکڕیزی نەبێت ناتوانین دەستوورێک دانێین دووربێت لە حزبایەتی.

وتیشی، “ئەگەر نەتوانین دەستوورێک دانێین دووربێت لە حزبایەتی، دەستوورێک نەبێت بۆ حزبەکان، ئەگەر دەستوورێک نەبێت بۆ خەڵکی کوردستان، جارێ نەیکەین باشترە، دەستوور دەبێت بەرگری لە خەڵک بکات، بەرگری لە مافی میللەتەکەمان بکات”.

بافڵ تاڵەبانی لە بەردەوامیی قسەکانیدا ڕایگەیاند، دەستوور دەبێت سنوور دانێت بۆ دەسەڵاتەکان، دەسەڵاتی حزب و دەسەڵاتی سەربازی و هەر دەسەڵاتێکی دیکە، جەختیکردەوە، “ئەگەر نەتوانین لەسەر ئەوانە ڕێکبکەوین کێشەی دەستێوەردانی وڵاتانمان بۆ دروستدەبێت.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە دووبارە پێداچوونەوە بە دەستوور کرد و وتی، “دەبێت لەسەر کێشەکانی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان دیراسەی ورد بکرێت، ئەگەر لەسەر ئەمانە ڕێکنەکەوین و یەکڕیز نەبین زیانێکی گەورە دەکەین، جگە لەوەی ناتوانین دەستوورێکی باشمان هەبێت، غەدرێکی گەورەش لە میللەتەکەمان دەکەین”.

 

بابەتی پێشتر

فراكسیۆنی یەکێتی ڕەتیدەکاتەوە سەرۆکی حکومەت داوای گەڕاندنەوەی داهاتی سلێمانی کردبێت

بابەتی دواتر

موراد قەرەیلان: توركیا لەهەرشوێنێك توانای پێشڕەویی نەمێنێت، كیمیایی بەكاردەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ کەشوهەوا چۆن دەبێت؟

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت.…
Total
0
Share