بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی سلێمانی: ئەمشەو شەوی بەراتە

بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی شەممە لەسەر یەکشەممە، شەوی بەراتە لە هەرێمی كوردستان.

هاوژین رەئوف، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی سلێمانی لە لیدوانێکیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئێوارەی رۆژی شەممە لەسەر یەکشەممە کە دەکاتە 24ی شوباتی 2024 شەوی بەراتە”.

شەوی بەرات بریتییە لە شەوی 14 لەسەر 15ی شەعبان و گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لەلای موسڵمانان کە تێیدا بە دابەشکردنی شیرنی خۆشی خۆیان دەردەبڕن، هاوکات 15 رۆژ دوای شەوی بەرات یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان لەلایەن لیژنەی باڵای بینینی مانگ دیاریدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشنیازە یاسایەک دەدرێتە پەرلەمان بۆ نەهێشتنی خانەنشینیی 220 هەزار دیناری

ژمارەیەک پەرلەمانتار پێشنیازە یاسایەک دەدەنە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بۆ نەهێشتنی جیاوازیی مووجەی خانەنشینیی سەربازی و شارستانی، هەروەها نەهێشتنی…
زیاتر ببینە

ئەبوبەکر هەڵەدنی: کۆمسیۆن کارانەکراوەتەوە و بەو میکانیزمە کارا ناکرێتەوە

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان، رەخنە لە هەڵوێستی فراكسیۆنی پارتی دەگرێت لە كۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی كوردستان، درێژكردنەوەی…
Total
0
Share