لەبارەی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور زانیارییەكی نوێ ئاشكرادەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دامەزراندنی پاسەوانی سنوور پەیوەستە بە پەسەندكردنی بودجە لە پەرلەمانەوە و دەشڵێت، “بەپێی دوایین بەدواداچوونەكانمان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەولەویەت بۆ هاوڵاتییانی ناوچە سنوورییەكانە”.

مەلا كەریم شكور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دامەزراندنی پاسەوانی سنوور هەڵنەوەشاوەتەوە و بەپێی بەدواداچوونەكانمان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ ئەولەویەت دەدرێتە ئەو كەسانەی لە ناوچە سنوورییەكان فۆڕمەكەیان پڕكردووەتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد، دواكەوتنی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور پەیوەندیی بە پەسەندكردنی بودجەوە هەیە و چاوەڕواندەكرێت لەم مانگەدا پڕۆژەیاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمانی عێراق و دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەندبكرێت بەو پێیەی پێویستی بە تەرخانكردنی بودجە هەیە ئەوەش یەكێكە لە هۆكارەكانی دواكەوتنی دامەزراندنەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا: سەرجەم گەنجە گەشتیارەکانی سەیرانگەی خۆرنەوازان سەلامەتن

درەنگانی شەوی ڕابردوو، هەواڵی هێرشکردنە سەر ژمارەیەک گەنجی گەشتیاری دووزخورماتوو لەسنووری خۆرنەوەزان ناحیەی داوێ بڵاوکرایەوە، بەڵام سەرجەمیان سەلامەتن…
Total
0
Share