شاندێکی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیش لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیانەوە دەڵێت، پشتیوانیكردنی ئیدارەی خۆسەر بەردەوامدەبێت.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە، دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، “گفتوگۆمانکردووە لەبارەی پشتیوانیی هاوپەیمانان بۆ لەناوبردنی داعش و جەختکراوەتەوە لە پشتوانیی ئەمریکا لە ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک”.
شاندەکەی ئەمریکا پێکهاتبوون لە جۆوی هوود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک به وهكالهت، زەهرا بێل بەڕێوەبەری کاروباری سوریا و عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا .
پێشتر ئەو شاندە ئەمریکییە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حكومەتی هەرێم کۆبووەوە و گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و سوریا و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرابوو.