چەند گەشتێکی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەهۆی ڕەشەباوە هەڵوەشانەوە

بەهۆی ئەو ڕەشەبایەی چەند ڕۆژێکە شاری سلێمانیی گرتووەتەوە، کێشە بۆ ژمارەیەک گەشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی دروستبووە و هەڵوەشاونەتەوە، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە دەڵێت، “نازانین کەی ڕێکدەخرێنەوە”.

تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەهۆی ڕەشەبا و خراپیی کەشوهەواوە، دوو گەشتی چوون لە فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵوەشاونەتەوە لەلایەن کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانییەوە”.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، کە هەڵوەشاندنەوەی گەشت لە دۆخێکی لەوجۆرەدا ئاساییە، چونکە سەلامەتیی گەشتیار لەپێشینەی هەموو شتێکەوەیە.

 

بابەتی پێشتر

ئەمریکا دەرمان و پێداویستیی پزیشکی ڕەوانەی سلێمانی دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆلێرا

بابەتی دواتر

پلانی یانەی ڕیاڵ مەدرید چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share