مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوامن لە ناڕەزایەتی و بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن

لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوامن لە گردبوونەوە و بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن، داوای دامەزراندن دەكەن.

ئەمڕۆ لە ڕانیە مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا، بەشێكیان قسەیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كرد، دووپاتیانكردەوە، كە داواكاریی سەرەكییان دامەزراندنە، ئەمە جگە لەوەی لەكاتی خۆیدا شایستە داراییەكانیان پێنادرێت.

مامۆستایەكی وانەبێژ ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ئەو پارەیەی وەریدەگرن كەمە، لە مانگی ڕەمەزانیشدا شایستەی دارایی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوویان وەرگرتووە، بۆیە گلەییان هەبوو.

هەر ئەمڕۆ، بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەك، مامۆستایانی وانەبێژ لە سەیدسادق بەردەوام بوون لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی، ئەوانیش هەمان داواكارییەكانیان هەیە، خێمەی ناڕەزایەتییان هەڵدا و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە.

لە كۆیە، کەلار و چۆمانیش بەهەمانشێوە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایانی وانەبێژ بەڕێوەچوو.

دەستپێكردنی ناڕەزایەتیی مامۆستایانی وانەبێژ لەكاتێكدایە، كە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە خوێندنی ناوپۆل لە قوتابخانەكان دەستیپێكردووەتەوە، كە ماوەیەك بوو بەهۆی ڕێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناوە خوێندنی ناوپۆل ڕاگیرابوو.

بابەتی پێشتر

مەزڵوم عەبدی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

(90) خولەک بۆ ڕزگارکردنی سیمیۆنی و گەیشتن بە نازناوی 31

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینی ساختە قه‌ده‌غه‌ده‌كات

له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌ڵامی پشكنینه‌ ته‌ندروستییه‌كان قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینی ساختە قه‌ده‌غه‌ده‌كات و دەشڵێت، له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت شوێنه‌كه‌…
Total
0
Share