کونسوڵخانەی ئەمریکا پێشوازی لە ڕونکردنەوەكەی حکومەت لەبارەی سزادراوانی بادینان دەکات

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پێشوازی لە ڕونکردنەوەی حکومەتی ھەرێم دەکات کە ڕایگەیاندوە کۆبونەوە لەگەڵ دیپلۆماتکاران تاوان نییە.

كونسوڵخانەكە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، “پێشوازی پاڵپشتیی تەواوی حکومەتی ھەرێم دەکەین بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕێزگرتن لەو کارە گرنگانەی کە دیپلۆماتکاران دەیکەن، لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی و خەڵکی تر بۆ پاڵپشتیکردنی مافەکانی مرۆڤ و سەروەریی یاسا”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشوازی لەو هەڵوێستەی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە تێیدا ڕونیكردوەتەوە، ” کۆبونەوە لەگەڵ دیپلۆماتکاران تاوان نییە”.

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێكی باڵای ئەمریكا كۆبوەوە و پرسی سزادراوانی بادینانیان تاوتوێكرد، دوای كۆبوونەوەكەش سەرۆكایەتی حکومەت لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، “مەسرور بارزانی بە شاندەكەی وتووە، ڕەفتارە نایاساییەکانی حوکمدراوان و خراپ بەکارهێنانی پەیوەندییەکانیان، بە هیچ شێوەیەک گومان لەسەر لایەنە دیپلوماسییەکان دروست ناکات”.

باسیلەوەشكردبوو، “حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاری دیپلوماتکارانی ناو هەرێمی کوردستان، بەرزدەنرخێنێت و هەموو ئاسانکارییەکی پێویستیان پێشکەشدەکات”.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا پابەندبوون بە چەسپاندنی سەقامگیری لە ڕۆژئاوای كوردستان دوپاتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

مێردمنداڵێك لە ئاوی زێی گەورە خنكا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share