وەزارەتی کارەبا: کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 دابیندەکرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، لە رۆژانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابیندەکەن.

وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە پلانێکی هاوبەشمان بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی پۆلی 12 ئامادەکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گرووپی هاوبەشی هەردوو وەزارەت پێکهێنراوە و ژمارە تەلەفۆنەکانی پێویستی کۆنتڕۆڵی کارەبای شارەکان دراوەتە وەزارەتی پەروەردە و بەشی کۆنتڕۆڵی کارەبا بۆ دڵنیابوون لە کارەبای بەردەوام لە کاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەکان لەسەر هێڵ دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم: پەیجێک کە خوێندکارانی فریودەدا دەستی بەسەردا گیرا

لەسەر سکاڵایەکی وەزارەتی پەروەردە پەیجێک کە خوێندکارانی فریودەدا لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەستی بەسەردا گیرا. لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی…
Total
0
Share