مێردمنداڵێك لە ئاوی زێی گەورە خنكا

تەمەنی 12 ساڵە

لەكاتی مەلەكردندا مێردمنداڵێك لە ئاوی زێی گەورە خنكا و لەلایەن هێزەكانی بەرگریی شارستانییەوە تەرمەكەی دەرهێنرایەوە.

نەقیب ئامانج محەمەد، بەرپرسی تیمی ژێرئاوی خەبات سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ڕووداوەكە كاتژمێر 03:45 خولەكی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوویداوە.

وتیشی، “قوربانییەكە ناوی (بڕوا عاسم) تەمەن 12 ساڵانە و خەڵكی شارۆچكەی بشریان-ە لەسەر زێی گەورە”.

پاش ڕووداوەكە تەرمی مێردمنداڵەكە لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانی هێنرایە دەرەوە و، دوای پشكنین ڕادەستی كەسوكارەكەی كرایەوە، وەك ئەوەی بەرپرسەكەی تیمی ژێرئاوی خەبات ئاماژەی پێدا.

دوێنێش گەنجێكی تەمەن 27 ساڵ، كە دانیشتووی كەركوك و پێشمەرگە بووە لەكاتی مەلەكردندا لە ئاوی دوكان خنكا، ڕۆژێك پێشتریش گەشتیارێکی تەمەنی 40 ساڵ، كە دانیشتووی بەغداد بوو، لە دەریاچەی دوکان خنکا و بەپێی وتەی قایمقامی قەزاكە لەماوەی سێ ڕۆژی جەژندا سێ كەس خنكاون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری مەسیحییەكان: هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بەم شێوەیە دەخەینە ئەستۆی بارزانی و مالیكی

پەرلەمانتارە مەسیحییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و دابەشكردنی كورسییەكانیان بەبێ رەزامەندیی خۆیان…
زیاتر ببینە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی: پڕۆسەی تەوتینمان بۆ سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانمان جێبەجێکردووە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە نووسراوێک پڕۆسەی تەوتینمان بۆ سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانمان جێبەجێکردووە. سەرۆکایەتیی…
Total
0
Share