ئەمریكا پابەندبوون بە چەسپاندنی سەقامگیری لە ڕۆژئاوای كوردستان دوپاتدەكاتەوە

پابەندی ئەمریكا بۆ چارەسەری سیاسیی دۆخی سوریا دوپاتكرایەوە

شاندێكی باڵای ئەمریكا سەردانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات و پابەندی ویلایەتە یەكگرتووەكان بەهەماهەنگی لەگەڵ هەسەدە بۆ شكستپێهێنانی داعش و چەسپاندنی سەقامگیری لەو بەشەی كوردستان دوپاتدەكاتەوە.

جۆوی هوود یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک به‌ وه‌كاله‌ت، ئەیمی کەترۆنا نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا بەوەکالەت، دیڤید براونشتاین جێگرەی نوێنەری ئەمریكا بۆ سوریا و زەهرا بێل بەڕێوەبەری کاروباری سوریا و عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دوێنێ یەكشەممە سەردانێكیان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامدا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، شاندەكە لە سەردانەكەیدا كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هێزەكانی سوریای دیموكرات و ئەنجومەنی سوریای دیموكرات و گەورە ئەندامانی ئەنجومەنەكە و سەركردەی هۆزەكانی ڕەققە و هاوتا سەربازییەكانی هاوپەیمانان و لایەنە كاریگەرە مرۆییەكان ئەنجامداوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختیكردوەتەوە لەسەر پابەندی ویلایەتە یەكگرتووەكان بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ شكستپێهێنانی داعش، بەردەوامی سەقامگیریی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و، گەیاندنی هاوكاریی سەقامگیری بۆ ناوچە ئازادكراوەكان بۆ زامنكردنی شكستی هەمیشەیی داعش.

هوود پابەندی وڵاتەكەی بە پشتیوانیكردنی سەرجەم هەوڵەكان بۆ چارەسەری سیاسیی ململانێكانی سوریا دوپاتكردوەتەوە. سەرەڕای پێشڕەویی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە هەوڵە مرۆییەكان و كاركردن لەگەڵ وڵاتانی هاوبۆچوون بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان لە سنوورەكانەوە بۆ ناو سوریا.

هەر دوێنێ هەمان شاند لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە و تیایدا بارودۆخی عێراق و سوریا و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوتوێكرا، جگە لە پرسی بەندكراوانی بادینان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بزووتنەوە: هیوادارین سەرکەوتنی کۆنگرەتان هاندەربێت بۆ پتەوی پەیوەندیی نێوانمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی کۆنگرەی 12ی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و دانانەوەی عیرفان عەبدولعەزیز وەک ڕابەری گشتی پەیامێکی ئاڕاستەی…
زیاتر ببینە

دژەتیرۆری عێراق: بە هەماهەنگی لەگەڵ دژەتیرۆری سلێمانی دوو تیرۆستمان دەستگیرکرد

دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، بەهەوڵ و هەماهەنگی ورد لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆری سلێمانی، دوو تیرۆرستی داعـ.ـشمان دەستگیرکرد. بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆری…
Total
0
Share