پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان بە بڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرد.
لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، “دوای پێدانی زانیاری، لێكۆڵینەوەیان لەسەر كەسێكی گوماناوی كردووە، دواتریش بە فەرمانی دادوەر، توانیویانە تۆمەتبارەكە، كە ناوی (م ، أ ، م )ە لە دایكبووی 1994 بدۆزنەوە و دەستگیری بكەن”.
باسیلەوەشكردووە، “لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەدا دەستگیرا، بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش )، لەكاتی لێكۆڵینەوەشدا دەركەوت تۆمەتبارەكە بە نایاسایی هاتوەتە ناوشاری سلێمانی”.
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، “لە ئێستادا تۆمەتبارەكە ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە”.