(بەڤیدیۆ) ماڵئاواییە لە یوڤانتۆس؟ کریستیانۆ ئوتۆمبێلەکانی بۆ شوێنێکی نادیار بارکردووە

لە جموجۆڵێکی گوماناویدا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی زیندووی پۆرتوگال زۆرینەی ئوتۆمبێلەکانی لە شاری تۆرینۆوە بۆ شوێنێکی نادیار دەگوێزێتەوە.

ماڵپەڕی “پێر سامپەر کالچیۆ” بە بەڵگەی ڤینیۆیی ئاشکرایکردووە، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو (یەکشەممە) ستافێکی کۆمپانیای “ڕۆدۆ کارگۆ” کە تایبەتە بە گواستنەوەی ئوتۆمبێل، هەستاون بە خاوێنکردنەوە و بارکردنی حەوت لە ئوتۆمبێلە گرانبەهاکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە شاری تۆرینۆوە بۆ جێگەیەکی نادیار.

کۆمپانیا پۆرتوگالییەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەم بارەیەوە نەداوە، بەڵکو ئەو پێگەیە، یاخود ئەو شارەشیان ئاشکرانەکردووە کە ئوتۆمبێلەکانیان بۆ بارکردووە.

سەرچاوە ئیتاڵییەکان بە گومانەوە لەم جموجۆڵەی “دۆنی پۆرتوگال” دەڕوانن، پێیانوایە ئامادەکارییە بۆ ڕۆیشتن لە شاری تۆرینۆ و کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس.

ئەم جموجۆڵە هاوکاتە لەگەڵ ئەو دەنگۆیانەی ئاماژە بە دەستپێکی دانوستاندنی نێوان خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کارەکانی “دۆن” و ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان دەکەن.

هەروەها هاوکاتە لەگەڵ لێدوانەکانی دولۆریسی دایکی کە ڕایگەیاندووە، “هەوڵدەدەم کوڕەکەم بگەڕێنمەوە بۆ یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە لە پۆرتوگال”.

ئایا کریستیانۆ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەی یوڤانتۆس بەجێدەهێڵێت؟

بابەتی پێشتر

كاتی سەردانی شاندە تەكنیكیيەكەی هەرێم لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران وەستاوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێك بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share