وەزیری ناوخۆ: بەشێك لە چاكسازییەكانی وەزارەت پەیوەستە بە حزبەكانەوە

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان

وەزیری ناوخۆی هەرێم هەوڵەكانی وەزارەتەكە بۆ یەكخستنی پاسەوانەكان دووپاتدەكاتەوە، نایشارێتەوە، كە بەشێك لە چاكسازییەكان پەیوەستە بە حزبەكانەوە، یاسای ڕێکخستنی کۆمپانیا ئەمنییەکانیش تەواو بووە و ماوەتەوە لە پەرلەمان پەسەندبكرێت.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “بەدواداچوونی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەنگاوەکانی یاسای چاکسازی پشتگیرییە بۆ پرۆسەکە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی پەیوەندیی بە وەزارەتی ناوخۆوە هەیە، ئەوەیە کە پەیوەستە بە دروستکردنی یەکەی پاسەوانان، یان بەڕێوەبەرایەتیی یەکەی پاسەوانیی وەزارەتی ناوخۆ، كە لەدوایین کۆبوونەوە بڕیاری لێدراو و پەیڕەوەکە ئێستا هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ماوە.

تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتیی یەکەی پاسەوانی وتی، “لە هەنگاوەکانی داهاتوودا وەزارەتی ناوخۆ دەستدەکات بە دروستکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکە و ئەو پێکهاتانەی لە چوارچێوەی یەکەی پاسەوانی جێگەیان دەبێتەوە، کە هەریەکە لە هەموو ئەو یەکە پاسەوانییانەی لەوەزارەتی پێشمەرگە، زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن هەڵدەوەشێتەوە و لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتییەک لە وەزارەتی ناوخۆ جێگەیان دەکرێتەوە”.

ڕێبەر ئەحمەد دەڵێت، “بەشێک لە پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی ناوخۆ پەیوەستە بە لایەنە سیاسییەکانەوە و داوایان لێدەکەین لەو بڕگەیە هاوکاریمان بکەن، تاوەکو لە ئایندەیەکی نزیکدا بتوانین ڕێنمایی تایبەت بە پاسەوانی بارەگا حیزبییەکان دەربکەین”.

باسیلەوەشکرد، کە بڕگەیەکی دیکەی چاکسازیی وەزارەتەکەیان پەیوەستە بە کۆمپانیا ئەمنییەکان، ڕێنماییەکان دراوەتە ئەنجومەنی وەزیران و پەسەندکراوە، تەنها ئەوە ماوە بچێتە پەرلەمان و لەوێش پەسەند بکرێت، کە بەم هەنگاوە چاکسازییەکی گەورە لە بوارێکی گرنگدا ئەنجام دەدرێت.

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم باسیلەوەشکرد، “هەر لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیدا پێداچوونەوەمان بۆ لایەنی ئیداریی وەزارەتەکەمان کردووە سەبارەت بەو موچانەی، کە هەستمان کردووە لادانیان تێدایە و بەدڵنیایی دواتر ئەنجامی ئەو موچانەش بڵاودەکەینەوە”.

بابەتی پێشتر

"لیستی فرۆشتن"ی ڕیاڵ مەدرید 10 یاریزان دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

لاپۆرتا لە کومانەوە دەستیپێکردووە و بە ئیزاک کۆتایی پێدەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی لێسەندنەوەی دەسەڵاتەکانیەوە مەسعود حەیدەر روونکردنەوە دەدات

مەسعود حەیدەر لەبارەی لێسەندنەوەی دەسەڵاتەکانیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “پابەندی یاساین”. مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، لەروونکردنەوەیەکدا…
Total
0
Share