دزێک دوای پێنج کاتژمێر چاوەڕێکردن هێرشیکردووەتە سەر خاوەن نوسینگەیەکی دراو

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دزێک لە قەزای پشدەر بە حەبل خۆی خزاندووەتە ماڵی کەسێک، کە نوسینگەی گۆڕینەوەی دراوی هەبووە و دوای پێنج کاتژمێر چاوەڕوانی لە ماڵەکەدا، بە داری کارەبای هێرشەکەی ئەنجامداوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، “دزەکە کاتژمێر 2:00ی شەو بە حەبل لەسەربان چۆتە ناو حەوشەی تاوانلێکراو بۆ پارە، لەوێ ماوەتەوە تا کاتژمێر 7:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، تا ئەو کاتەی خاوەنی نوسینگەکە ئۆتۆمبێلەکەی هەڵکردووە بەمەبەستی چوونی بۆ بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەکان، دەستبەجێ هێرشی کردۆتەسەر و چەند جارێک داری کارەبایی لێداوە، بەڵام خاوەنی نوسینگەکە بەرگری لەخۆی کردووە و نەیتوانیوە جانتای پارەکەی لێبستێنێت”.

بەوتەی خاوەنی نوسینگەکەش “ئەو کەسەی هێرشی کردۆتەسەر، چەند ماڵێک لە خۆیانەوە دوورە و بەسوودوەرگرتن لە سەربانی دراوسێکان، دزەی کردۆتە حەوشەی ماڵیان بەمەبەستی هێرشکردنەسەری تا جانتای پارەکەی لێبستێنێت”

تاوانلێکراو ئاسەواری سێ برین بە جەستەیەوە جێماوە، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، دەستگیراوە بەسەر دارێکی کارەبایی، حەبلێکی 8 مەتری، مۆبایلێک، دەستکێش، کڵاوێک و ماسکێک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏200 عو‌مره‌كارى كورد له‌ مه‌ككه‌ن.. تووشبووی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ سعودیه‌ تۆماركرا

له‌ سعودیه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن تۆماركرا، لەكاتێكدا ‏زیاتر له‌ 200 عو‌مره‌كارى كورد له‌و وڵاته‌ن بۆ به‌جێگه‌یاندنى…
Total
0
Share