سەندیکای هونەرمەندان: جوانڕۆی باڵەبان کوژرا

سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان کوژرانی “جوانڕۆی باڵەبان”ی ڕاگەیاند، بەپێی زانیارییەکان ئەو هاوڵاتییە لە سنوری هەولێر کوژراوە.

سەندیکای هونەرمەندان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “دڵگران و خەمبارین بۆ بیستنی ھەواڵی کوشتنی ھونەرمەند (جوانڕۆی باڵەبان) ئەندامی لقی سلێمانیی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان و کۆمەڵەی ھونەری میللیی کوردستان و تیپی جوقی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەکەیان و ھاوڕێیانی و ھونەرمەندان دەکەین و داواکارین لەلایەنە ئەمنییەکان و وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە قێزەونە بەسزای یاسا بگەیەنن”.

بەپێی زانیارییەکان ئەو هونەرمەندە میللییە تەرمەکەی لە شوێنێکدا فڕێدراوە و لەلایەن هاوڵاتییانەوە لە سنوری هەولێر دۆزراوەتەوە.

“جوانڕۆی باڵەبان” یەکێکە لە هونەرمەندە میللییەکانی شاری سلێمانی و فەرمانبەری وەزارەتی پێشمەرگە بووە.

جوانڕۆ لە شەقامی پیرەمێردی سلێمانی، کە بازاڕێكی تایبەت بە فرۆشتنی ئامێرەكانی میوزیكی تێدایە، كەسێكی ناسراو بووە و بە یەکێک لە میوزیکژەنە بە ئەزموونەکان دادەنرا.

 

بابەتی پێشتر

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: پێویستە ئەو هێزانەی لەناوشاردان ڕاهێنانیان پێبکرێت

بابەتی دواتر

خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا داوای چارەنووسی دەستگیرکراوەکانی لە حکومەتی هەرێم دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share