سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەكانیان بەردەوامن لە سەردانكردن و لە حەوت ساڵی رابردوودا 523 دەرمانخانە، نۆرینگە، تاقیگە و دوكانی گیاندەرمانی سروشتی داخراون.
گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە ساڵی 2018 تاوەكو كۆتایی 2024، لیژنەی تەندروستیی قائیمقامیەت پێنج هەزار و 50 سەردانیان كردووە و دوو هەزار و 944 پسوڵەی سەرپێچییان تۆماركردووە”.
ئەوەشیخستەڕوو، “لەماوەی ئەم حەوت ساڵەدا، 455 شوێن ئاگاداركراونەتەوە و 523 دەرمانخانە، نۆرینگە، تاقیگە و دوكانی گیاندەرمانی سروشتی داخراون”.