دوو شای بێ شانشین.. نێیمار و کریستیانۆ، یوڤی و پاریس بەرەوکوێ؟

یانە زەبەلاحەکانی یوڤانتۆس و پاریس سان جێرمان، لەم وەرزەدا بە بارودۆخێکی خراپدا تێپەڕدەکەن، ئەگەرهەیە بۆ وەرزی داهاتوو بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا نەکەن.

یانەی یوڤانتۆس لە کۆتا ڕوبەڕووبوونەوەدا بەرامبەر یانەی ئەی سی میلان بە سێ گۆڵێ بێوەڵام دۆڕاندنێکی قورسیان تۆمارکرد، لە ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ کەوتوونەتە پلەی پێنجەمەوە لەدوای یانەکانی ئینتەرمیلان، ئاتالانتا، میلان، ناپۆلی.

جەنگی کریستیانۆ لە کۆتا یارییەکانی خولی ئیتاڵیا بەرامبەر یانەی ناپۆلییە (70 خاڵ) کە بە خاڵێک پێش یوڤی کەوتووە، بەو هیوایەی یاریزانانی گاتوسۆ لە یارییەکدا بکەون بەزەویدا و خانمە پیرەکە بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ پلەی چوارەمی بەشدار لە خولی یانە پاڵەوانەکان.

فابیۆ کاپێلۆ لە بارەی شکستی یوڤی بە میلان ڕایگەیاندووە، ” یانەیەک بەبێ پێناسە و مۆرکی یاریکردن، تەنانەت لە کاتی گواستنەوەی تۆپەکاندا پرسیارم دەکرد، ئایا ئەمانە لە خولی نایابن؟ یانەکە بەگشتی ونبووە”.

نێیمار هەمان بارودۆخ

یانەی پاریس سان جێرمان لە خولی فەرەنسا ڕوبەڕووی دۆخێکی هاوشێوەی یوڤانتۆس بووەتەوە.

یانەی لیل بە جیاوازی سێ خاڵ (79 خاڵ) لوتکەی ڕیزبەندی لە پاریس گرتووە (76 خاڵ)، خولەکە تەنها دوو یاریی ماوەتەوە، لە دوو یارییەدا ئەگەر لیل براوەبێت، یان بەلایەنی کەمەوە یارییەک نەدۆڕێنێت، دەبێتە پاڵەوانی وەرزی 2020/2021ی فەرەنسا.

کێشەکە لێرەوە دەستپێدەکات..

نێیمار هێندە نییە بۆندەکەی نوێکردووەتەوە و وەک شای یانەکەی پێناسەدەکرێت، بەڵام کێشەی گەورە ئەوەیە، ئەگەر نازناوی ئەم وەرزە لەدەستبدەن، نە نازناوی شا سوودی دەبێت نە هیچ یەکێک لە نازناوەکانی دیکە، بەڵکو وەرزی داهاتوو بلیتی بەشداریکردن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەدەستدەدەن.

ئایا دوو پادشاکەی تۆرینۆ و پاریس، تاوەکو کۆتایی وەرز بەبێ شانشینی چامپیۆنزلیگ دەمێننەوە؟

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ ئەوقافی هەرێم بڕیار لەسەر یەکەم ڕۆژی جەژن دەدات

بابەتی دواتر

وەزارەتی شارەوانی: بە بڕی زیاتر لە سێ ملیار دینار چەند پرۆژەیەک لە هەولێر جێبەجێدەکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share