پاریس دەستبەرداری مباپێ نەبووە و هیچ ڕێککەوتنێک لەئارادا نییە

سەرچاوەیەکی فەرەنسی ئاماژە بە دانوستاندنەکانی نێوان کیلیان مباپێ و ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان دەدات و دووپاتیدەکاتەوە، لەنێوان جەمسەرەکاندا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، سەرباری هەموو ئەو دەنگۆیانەی ئاماژە بەگواستنەوەی کیلیان مباپێ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکەن، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان جەمسەرەکاندا نەکراوە، هیچ یەکێکیش لە جەمسەرەکان نایانەوێت بەبێ ڕەزامەندیی ئیدارەی پاریس سان جێرمان هەنگاوبنێن.

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوەبەرانی پاریس دەزانن ڕیاڵ و مباپێ ڕێککەوتنی پێشوەختە ناکەن، بۆیە بەهەموو توانایانەوە هەوڵدەدەن لەڕێگەی مووچەی خەیاڵی و بەرزکردنەوەی ڕێژەی پاداشتەکانەوە قەناعەت بە ئاسکە فەرەنسییەکە بکەن، تاوەکو بۆندەکەی بۆ ماوەی چوار وەرزی دیکە، یاخود بەلایەنی کەمەوە بۆ دوو وەرزی دیکە نوێبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

کۆرۆنا گەورەکانی ئیسپانیای پەکخستووە

بابەتی دواتر

دەریاچەیەكی باكووری كوردستان بەستوویەتی و سەرنجی گەشتیارانی ڕاكێشا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share