پەرلەمانی كوردستان سەرۆكی نوێی دەستەی مافی مرۆڤ دیاریدەكات

پەرلەمانی كوردستان ڕۆژی سێشەممە كۆبونەوەكانی دەستپێدەكاتەوە، بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنەكەش سەرۆكی نوێی دەستەی مافی مرۆڤ دیاریدەكات و خوێندنەوە بۆ شەش پڕۆژە یاسا دەكات.

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا بانگێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات، بۆ دانیشتنی ژماره‌ 13ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، په‌رله‌مانی كوردستان له ‌كاتژمێر11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك كۆده‌بێته‌وه‌.

ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وەكەش بریتین لە، ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵاوتنی “مونا یوخەنا یاقو”ە بۆ پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

هەروەها خوێندەوە بۆ پڕۆژه‌یاسای به‌ركاركردنی یاسای ڕه‌سمی پولی عێراقی ژماره‌ (71)ی ساڵی 2012 له‌ هه‌رێمی كوردستان و پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ژماره‌ (22) ی ساڵی 2011 له‌ هه‌رێمی كوردستان.

یەكێكی دیكە لە بڕگەكان، خوێندنەوەیە بۆ پڕۆژه‌یاسای به‌ركاركردن و هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌ت و تێكه‌ڵاو.

هوروەها پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای یه‌كێتی ژوره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

هەر بڕیارە پەرلەمانی كوردستان لەكۆبونەوەكەیدا خوێندنەوە، بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی بارزگانی و پیشه‌سازی له‌ هه‌رێمی كوردستان و پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای بازرگانی عێراقی ژماره‌ 30 بكات.

بابەتی پێشتر

پیاوێکی 134 ساڵ لە ئێران ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت

بابەتی دواتر

لە سێ ڕۆژی جەژندا 78 حاڵەتی تاوان لە هەولێر تۆمارکراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share