پۆلیسی سلێمانی: لەسەر سكاڵای زیاد لە 20 هاوڵاتی تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سكاڵای زیاد لە 20 هاوڵاتی و لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا .

پۆلیس باسی لەوەکردووە، دوای ئەوەی زیاد لە 20 هاوڵاتی سكاڵای لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ تۆماركرد كە پەلەوەریان لە جۆری (قەل و قاز) لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و بەسودوەرگرتن لە كامێراكانی چاودێری توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار،  دەستگیراوە بەسەر چەندین قەل و قازی دزراودا و تۆمەتبار ئێستا بە گوێرەی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم یادی مەولود هاندەربێت بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و برایەتی لەنێوان هەموواندا

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، هیوادارم یادی مەولود هاندەربێت بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و برایەتی لەنێوان هەموواندا. بافڵ،…
Total
0
Share