پیاوێکی 134 ساڵ لە ئێران ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت

لە درێژەی کوتانی کەسانی بەتەمەندا لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات لە ئێران پیاوێکی (ئازەری ئێرانی) لە تەمەنی 134 ساڵیدا ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت.

تیمی ڤاکسینەکردنی دانیشوانی ئەو پارێزگایە ئاشکرایانکردووە، دوێنێ 15ی ئایار پیاوێک ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتووە، بەپێی کارتی نیشتمانییەکەی 134 ساڵ تەمەنییەتی و پیرترین پیاوی ئێرانە، کە دوورنییە بەتەمەنترین پیاوی جیهانیش بێت.

بەپێی زانیارییەکانی تیمی کوتانی کەسانی بەتەمەن، ئەو پیاوە لەگەڵ نەوەیەکی خۆی ڤاکسینی وەرگرتووە کە بە نزیکایی نەوەکەشی لە ڕیزی کەسانی بەتەمەندایە.

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی شاری تەبرێز لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات لەبارەی ئەو پیاوە بەتەمەنەوە ڕایگەیاندووە، “هۆکاری مانەوەی پیاوەکە جوڵەی زۆرییەتی لە ژیانی ڕۆژانەی گوندەکەیدا و ئێستاش دەتوانێت بەشێک لەو کارانە ئەنجامبدات کە پێشتر لەسەر کێڵگە کشتوکاڵییەکان ئەنجامیداوە.

بابەتی پێشتر

تۆتنهام 2-0 وڵڤەرهامپتن

بابەتی دواتر

پەرلەمانی كوردستان سەرۆكی نوێی دەستەی مافی مرۆڤ دیاریدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share