یەحیا ڕەسوڵ: پێنج تیرۆرست لە سلێمانی دەستگیركران

بەهاوكاریی هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی ئەنجامدراوە

وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەستگیركردنی پێنج “تیرۆرست”، كە لەنێوانیاندا سەركردە هەیە، لە سلێمانی ڕادەگەیەنێت.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، دەزگای دژەتیرۆر بەردەوامە لە پڕۆسەكانی و لەلایەن هێزەكانیانەوە پێنج تیرۆرست كە لەنێوانیاندا چوار سەركردەی تیرۆرستی كەتیبەی قەعقاع هەن، دەستگیركران.

ئاشكراشیكرد، ئەم پرۆسەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە سلێمانی ئەنجامدراوە.

چوارشەممەی ڕابردوو 28ی تەمموز دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور دوو سەرکردەی داعش و تاقمێکی تیرۆریستی لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە دەستگیركرد، کە وەک شانەی نەنوستوو لە سنووری ھەرێم خۆیان حەشاردابوو، کە لە ھەوڵی خۆڕێکخستندابوون بۆ تێکدانی ئارامیی ھەرێم و ژیانی خەڵک و جێبەجێکردنی مەرام و پیلانەکانی داعش.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: سلێمانی سەنتەری گۆڕانکاری و خزمەتکردن و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی دەبێت

بافڵ تاڵەبانی لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ مەڵبەندی حزبەكەی لە سلێمانی ڕایگەیاند، سلێمانی سەنتەری گۆڕانکاری و خزمەتکردن و گەیاندنی دەستی…
Total
0
Share