ئالێگری بۆ ڕیاڵ مەدرید و زێدان بۆ یوڤانتۆس؟

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، لە کۆتایی وەرزدا زینەدین زێدانی ڕاهێنەری فەرەنسی ماڵئاوایی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات، ئەم بڕیارەش دەرگا بەڕووی گواستنەوەیەکی دیکەدا دەکاتەوە.

ماڵپەڕی “فوتباڵ ئیتاڵیا” ئاماژەی بەو زانیارییانەکردووە کە لەلایەن میدیاکانی ئیسپانیاوە بڵاودەکرێنەوە و لە زاری ئێزگەی ئوندا سیرۆی ئیسپانییەوە نوسیویەتی، زێدان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی مێرەنگی ڕاگەیاندووە، کە لە کۆتایی وەرزدا ماڵئاواییان لێدەکات، ئەم بڕیارەشی بە سەرۆکایەتی یانەکەی ڕاگەیاندووە.

“فوتباڵ ئیتاڵیا” جەختدەکەنەوە، جگە لە ڕائول گۆنزالێسی ڕاهێنەری تیمی کاستیا، ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری پێشووی یانەی یوڤانتۆس پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ جێگرتنەوەی فەرەنسییەکە.

نەک هەر ئەوە.. چاوەڕواندەکرێت زێدان لە جێگەی پێرلۆ لە یانەی یوڤانتۆس ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە، ئەگەر بێتو گواستنەوەی ئالێگری ئەنجامبدرێت، گواستنەوەکان هاوشێوەی ئاڵوگۆڕێک دەردەکەوێت لەنێوان یانەکانی یوڤانتۆس و ڕیاڵ مەدرید، چونکە تاوەکو ئێستاش ئالێگری زیادەی بۆندەکەی لە یانە ئیتاڵییەکە وەردەگرێت.

ئالێگری لە هاوینی 2019وە لە یانەی یوڤانتۆس دەستیلەکارکێشاوەتەوە، تاوەکو ئێستا لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکە ڕێکنەکەوتووە و لەچاوەڕوانی بۆندی یانەیەکی گەورەدایە.

بابەتی پێشتر

جەنەڕاڵێكی ئیسرائیل: 10 هاوڵاتی بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە كوژراون

بابەتی دواتر

فینلاند.. کوردێک لە پۆستێکدایە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا کورد وەرینەگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share