مۆندیالی مەلەوانی: ئەمریکا لە لوتکەدایە و لەسەر ئاستی کچان ڕیکۆرد تۆمارکرا

تیمی ئەمریکا لە جامی جیهانیی مەلەوانیی ماوە کورتدا لوتکەی ڕیزبەندی گرتووە، تەنها لە ڕۆژی چوارەمدا توانیویانە چوار میدالیا بچننەوە.

مەلەوانانی ئەمریکا لە ڕۆژی چوارەمی مۆندیالی مەلەوانی، کە لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات ئەنجامدەدرێت، تەنها لە ڕۆژی چوارەمدا چوار میدالیایان چنیوەتەوە، بەوەش ڕێژەی میدالیاکانیان لە ماوەی چوار ڕۆژدا گەیاندووەتە 19، کە پێنجیان ئاڵتوونی و پێنج زیوین و نۆ برۆنزی لەخۆدەگرێت.

تیمی ڕوسیا پلەی دووەمیان بەدەستهێناوە، مەلەوانانی ئەو وڵاتەش 11 میدالیایان بەدەستهێناوە، ئیتاڵیا لە پلەی سێیەمدایە بە 11 میدالیا.

لە پێشبڕکێی 50 مەتری پەپولەیی بۆ ئاستی کچان، مەلەوانی هۆڵەندی، ڕانومی کرومۆد توانی ڕیکۆردی پێوانەیی تۆماربکات دوای ئەوەی ماوەکەی بە 24:44 چرکە بڕی، لە کاتێکدا ڕیکۆردی پێشوو 24:47 چرکە بوو.

بابەتی پێشتر

پینگ شوای سەرجەم میدیا جیهانییەکانی بەدرۆخستەوە

بابەتی دواتر

بایرن جارێکی تر دووپاتیکردەوە: لیڤا ناکەینە قوربانیی هالاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share