مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم كەمیكردووە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 755 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراوە، چوار كەس دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و بە گوێرەی ئامارەكەش، لەو ماوەیەدا لە كۆی هەشت هەزار و 56 پشكنینی نوێ 755 كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە 24 كاتژمێری ڕابردودا هەزار و 123 توشبوو چاكبوونەتەوە، و چوار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆناش لە هەرێم گەیشتە 158 هەزار و 901، لەو ژمارەیە 140 هەزار و 621 یان چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 131 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

ئایا دەكرا ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بە جیهاندا بكرێت؟.. شارەزایان وەڵامدەدەنەوە

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: با ئەم جەژنە بكەینە بۆنەیەك بۆ زیندوكردنەوەی ڕۆحی تەبایی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بزوتنەوەی ئیسلامی: لەبەر بەرژەوەندیی مسوڵمانان کورسییەکانی پەرلەمان پڕدەکەینەوە

مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، ئەو پێنج کورسییە پەرلەمانییەی لەلایەن یەکگرتووی ئیسلامییەوە دەستیلێهەڵگیراوە پڕیدەکەنەوە و بڕیارەکەش بۆ…
Total
0
Share