ئایا دەكرا ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بە جیهاندا بكرێت؟.. شارەزایان وەڵامدەدەنەوە

دەكرا كۆرۆنا بە جیهاندا بڵاونەبوایەتەوە

شارەزایانی سەربەخۆ لە ڕاپۆرتێكدا دەڵێن، جیهان دەیتوانی لە پەتای كۆڤید-19 رزگاربكرێت، بەڵام دوودڵی و خراپی هەماهەنگی بووەتە هۆی لەبەرچاونەگرتنی مەترسییەكان و بڵاوبوونەوەی پەتاكە.

لیژنەی سەربەخۆی ئامادەسازی بۆ پەتا و كاردانەوەكان ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، ڕێكخراوی تەندروستیی جیهان دەبوو حاڵەتی باری لەناكاوی تەندروستی لەكاتێكی پێشتردا ڕابگەیەنێت.

ئاماژەشدەدات، ئەم هەنگاوە دەبوو لەمیانەی كۆبوونەوەی یەكەمی لیژنەی لەناكاوی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهان لە 22ی كانونی دووەمی ساڵی 2020 بوایە.

بەڵام لەهەمان كاتدا دەشڵێت، كاروبارەكان گۆڕانكاریی زۆریان بەسەردانەدەهات “بەهۆی هەنگاونەنانی زۆرێك لە وڵاتان” چونكە پایتەختەكانی جیهان هەستیان بە قەبارەی مەترسییەكە نەكرد تا ئەوكاتە نەبێت كە ڕێكخراوی تەندروستی بوونی پەتاكەی لە 11ی ئازار ڕاگەیاند.

لیژنەكە داواش لە وڵاتانی دەوڵەمەندی جیهان دەكات، ئەوانەی بڕی پێویستی ڤاكسینیان هەیە “تا ئەیلولی 2021 لانیكەم یەك ملیار ژەم بۆ 92 وڵاتی هەژار دابینبكەن”.

هەروەك داواش لەو وڵاتانە دەكات پشتیوانیی ڕێكخراوێكی نوێی تایبەت بە ئامادەكاری بۆ پەتای داهاتوو بكەن.

تائێستا وڵاتانی جیهان زیاتر لە 160 ملیۆن توشبوون بە كۆرۆنای نوێیان تۆماركردووە، كە لە نێویاندا سێ ملیۆن حاڵەتی گیان لەدەستدان هەیە.

س: سكای نیوز عەرەبی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جیاوازیی كاریگەرییەكانی ئۆمیكرۆن و گۆڕاوەكانی پێشوو لەسەر كەسانی ڤاكسیننەكراو ئاشكراكرا

توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەفریقای باشوور کاریگەرییەکانی ئۆمیکرۆن لەسەر ئەو کەسانە ‏دەخاتەڕوو کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، بەراورد بە كاریگەریی گۆڕاوەكانی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی ڕێنمایی بۆ دەنگدەران و کارمەندانی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ڕێنمایی خۆپارێزی لەبارەی بەشداریکردنی دەنگدەران و کارمەندانی کۆمسیۆن لە پرۆسەی دەنگدان بڵاودەکاتەوە و داوا…
Total
0
Share