عێراق.. لەو هاوڵاتییانەی لە هیندستانەوە گەڕێنراونەتەوە، 110 توشبووی كۆرۆنا هەن

تەندروستیی عێراق ئاشكرایكرد، تا ئێستا لەو هاوڵاتییانەی لە هیندستانەوە گەڕێنراونەتەوە بۆ وڵات، 110 توشبووی كۆرۆنا دەستنیشانكراوە، بەس دیارنییە توشی ڤایرۆسە گۆڕاوە هیندییەكە بوون یان نا.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە، كە بەشێك لە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردوەتەوە لەبارەی ئەوەی ئەو كەسانەی لە هیندستانەوە گەڕێنراونەتەوە، هیچ ڕێكارێكی تەندروستییان لەگەڵدا ناگیرێتە بەر، ئاشكرایكرد، هەموو ئەوانەی توشبووی ڤایرۆسەكە بوون، كەرەنتین كراون.

وتەبێژەكەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕاشیگەیاندووە، لە كاروانی یەكەمی گەڕاوەكان 83 توشبووی كۆرۆنای تێدابووە، 27 توشبووش لە كاروانی دووەمدا بوون، خۆشیان بۆ پێشوازیكردن لە كاروانی سێیەم ئامادەكردووە.

پێشتر وەزارەتی تەندروستیی عێراق نەیشاردبووەوە، ئەو پشكنینانەی ئەنجامیدەدەن، توانای ئەوەی نییە توشبوون بە كۆرۆنا گۆڕاوە هیندییەكە جیابكاتەوە.

بابەتی پێشتر

ناوی كاندیدانی سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاوكرایەوە

بابەتی دواتر

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ: ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی كوردستان لە پاشەكشەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژماردنەوەی دەستی و ئەلیكترۆنی هاوتابوون.. بەم نزیكانە ئەنجامی بەرایی ڕادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجامی بەراوردکاریی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان هاوتابوون، دەشڵێت، بەمنزیكانە ئەنجامی…
Total
0
Share