ئەمریکا بەنیازە سەربازی زیاتر رەوانەی عێراق و سوریا بکات

تۆڕی هەواڵی سی بی سی ئەمریکی بڵاویکردەوە، فەرماندە سەربازییەکان لە واشنتن پلانی ناردنی هەزار و 500 سەربازی دیکە لە ویلایەتی نیوجرسی_یەوە بۆ عێراق و سوریا یان داناوە.

تۆڕی هەواڵی سی بی سی ئەمریکی لەسەر زاری یەکێک لەو سەربازانەی بەنیازن رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێن بڵاویکردووەتەوە، پلانەکە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردایە لە ناوچەکەدا.

ئاشکراشیکردووە، ئەمریکا کەسی گونجاو و پێداویستی تەواوی بۆ ئەنجامدانی ئەو هەنگاوەی هەیە.

گەر ئەو سەربازانە رەوانەی عێراق و سوریا بکرێن، دەبێتە زۆرترین ژمارە لە سەربازانی ئەمریکی لەو دوو وڵاتەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پیشەسازیی عێراق: جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گەرەنتی کراوە

وەزیری پیشەسازیی عێراق رایگەیاند، جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گەرەنتی کراوە. خالید بەتال، وەزیری پیشەسازیی عێراق رایگەیاند، “بڕیارەکەی…
Total
0
Share