عێراق پاڵاوگەیەكی نوێ بۆ چارەسەركردنی كەمیی بەنزین دروستدەكات

عێراق نەوتی زیاتر دەفرۆشێت و ڕۆژانە 15 ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەمدەهێنێت، پاڵاوگەیەكی نوێش بۆ چارەسەركردنی كەمیی بەنزین دروستدەكات و ئەمساڵ دەكەوێتەكار.

ڕێكخراوی ئۆپیك زیادبوونی نەوتی فرۆشراوی عێراق ئاشكرادەكات و دەڵێت، لە مانگی ئازاری ڕابردوودا فرۆشی نەوتی عێراق ڕۆژانە 11 هەزار بەرمیل زیادیكردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئۆپیك، لە مانگی ئازاردا عێراق ڕۆژانە 4 ملیۆن و 309 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، بەڵام لە مانگی شوباتدا 4 ملیۆن و 298 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە.

لەلایەكی ترەوە وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی بەنزینی بەرهەمهێنراوی ناوخۆی ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، “ڕۆژانە 15 ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەمدەهێنین”.

ئیحسان موسا یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان لە وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند، “ڕۆژانە 15 ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەمدەهێنین، بەڵام حەوت ملیۆن لیتری بە قاچاخ دەفرۆشرێت”، بەبێ ئەوەی ڕوونكردنەوە لەبارەی چۆنێتیی ئەو بەقاچابردنەوە بدات.

كاربەدەستەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق وتی، “لە كۆتایی ئەمساڵدا پاڵاوگەیەكی نوێ لە كەربەلا دەكەوێتەكار و ڕۆژانە 9 ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەمدەهێنێت و ڕۆڵی دەبێت لە چارەسەركردنی قەیرانی كەمیی بەنزیندا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی دەرئەنجامی دانوستانەكانیان لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاوكردەوە و جەختدەكاتەوە لەگەڵ شاندەكە رێوشوێنە نوێیەكانمان بۆ…
زیاتر ببینە

عیماد جەمیل: دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی کاریگەری لەسەر هەڵبژاردن دەبێت

سەرۆكی تیمی راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی پەسەندبکرێت، کاریگەری…
Total
0
Share