ڤایناڵدوم بڕیاری کۆتاییداوە و لیڤەرپوڵ جێگرەوەی دیاریکردووە

جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم، بڕیاری کۆتاییداوە و بەڕێوەبەرانی یانەی لیڤەرپوڵ پەیوەندییان بە ڕۆدریگۆ دی پاولی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ئودینێزی ئیتاڵییەوە کردووە.

ڕۆژنامەی زە سەن و دەیلی ستاری بەریتانی ئاشکرایانکردووە، کە ڤایناڵدوم لە کۆتا کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەی لیڤەرپوڵ دووپاتیکردووەتەوە، لە یانە سوورە زەبەلاحەکە بەردەوام نابێت و لە یانە و  خولێکی دیکە ئەزموون وەردەگرێت.

بەپێی هەمان ئەو سەرچاوانە، نوێنەرانی “ڕێدز” لە ئیتاڵیا پەیوەندییان بە لێپرسراوی کارەکانی ڕۆدریگۆ دی پاولی ئەرجەنتینی، یاریزانی یانەی ئودینێزیییەوە کردووە، جەمسەرەکان تاووتوێی گواستنەوەیان یاریزانەکەیان بۆ خولی نایابی ئینگلیزی کردووە.

دی پاولی تەمەن 26 ساڵ تاوەکو 2024 بۆندی لەگەڵ ئودینێزی تۆمارکردووە، بۆ گواستنەوەی ڕووەو هەر یانەیەکی دیکە پێویستە نرخی شکاندنی بۆندەکەی پێشکەشبکرێت کە 40 ملیۆن یورۆیە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی لیڤەرپوڵ لەگەڵ یاریزانێکی دیکەدا چونەتە سەرهێڵ، کە ئەویش ئیڤ بیسومای ناوەندکاری یانەی برایتۆنە.

بیسوما لەلایەن لیڤەرپوڵەوە وەک بژاردەی دووەم دیاریکراوە، لەکاتێکدا یانەکانی ئارسیناڵ و مانچستەر سیتی بەهەمان شێوە خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

بابەتی پێشتر

گەشتوگوزاری سلێمانی: لە مانگی ڕەمەزاندا 25 شوێنی گەشتیاری داخراون

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: په‌له‌ له‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ پاش کۆتاییهاتنی هه‌فته‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، چالاکی خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌ و چه‌ندین یاری ئاگرین ئه‌نجامده‌درێن. له‌…
Total
0
Share