زێدان دەگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید؟

یانەی ڕیاڵ مەدرید دڵنیایی لەبارەی بەردەوامبوونی کارلۆ ئەنچیلۆتی بە میدیا و هاندەران نادات، لە هەمان کاتدا پلانیان نییە جارێکی دیکە زینەدین زێدان بگەڕێننەوە.

بەپێی زانیارییەکانی خوسێ فیلێکس دیاز، ڕۆژنامەنووسی نزیک لە یانەی شاهانەی مەدرید، لە ئێستادا ئیدارەی یانە زەبەلاحەکەی مەدرید بیر لە گۆڕانکاری ناکاتەوە، پێشنیازیشیان کردووە وەرزی داهاتوو یانەکەیان بە چاودێریی کارلۆ ئەنچیلۆتی بەردەوامی بە کارەکانی بدات.

ڕۆژنامەنووسەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە فلۆرنتینۆ پێرێز بیر لە گەڕاندنەوەی زینەدین زێدان ناکاتەوە، لە هەمان کاتدا ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە خەونی ئەوەیە وەرزی داهاتوو پۆستی ڕاهێنەری یانەی یوڤانتۆس وەربگرێت.

زێدان لە هاوینی 2021وە دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی ڕاهێنەری “لۆس بلانکۆس” ڕاگەیاند، تاوەکو ئەم ساتە پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی دیکەوە نەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاشفۆرد به‌ تۆمارکردنی هاتریک ناوی له‌ مێژووی چامپیۆنزلیگ نوسرایه‌وه‌

هێرشبه‌ری به‌هره‌داری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، مارکۆس ڕاشفۆرد به‌رانبه‌ر یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانی ئاستێکی ناوازه‌ی پێشکه‌شکرد و توانی هاتریک تۆماربکات…
زیاتر ببینە

مانچسته‌ر یونایتد پێشوازی له‌ بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران ده‌کات

یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی پێشوازی له‌ بڕیارێکی حکومه‌تی به‌ریتانیا ده‌کات سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران بۆ ناو یاریگاکانی ئینگلته‌را.…
Total
0
Share