یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ پاش کۆتاییهاتنی هه‌فته‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، چالاکی خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌ و چه‌ندین یاری ئاگرین ئه‌نجامده‌درێن.

له‌ خولی نایابی ئینگلیزی کێبڕکێکانی هه‌فته‌ی نۆ ئه‌نجامده‌درێت، له‌ گرنگترینیاندا یانه‌ی نیوکاسڵ میوانداری چێڵسی ده‌کات و مانچسته‌ر یونایتد ڕوبه‌ڕوی وێست برۆمیچ ده‌بێته‌وه‌.

له‌ یاری لوتکه‌دا، یانه‌کانی تۆتنهام هۆتسپێرز له‌ یاریگای خۆیدا میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ده‌کات و چاوه‌ڕوانی ڕوبه‌روبوونه‌وه‌یه‌کی به‌هێز ده‌کرێت.

له‌ ئیسپانیا یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 10ی لالیگا ئه‌نجامده‌درێن، یانه‌ی ڤیاڕیاڵ له‌ لا سیرامیکا میوانداری ڕیاڵ مه‌درید ده‌کات و ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ واندا میترۆ پۆلیتانۆ یاری لوتکه‌ی هه‌فته‌ به‌رانبه‌ر به‌رشلۆنه‌ ئه‌نجامده‌دات.

له‌ ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیاش یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شت ئه‌نجامده‌درێن، یانه‌کانی لازیۆ و یوڤانتۆس به‌رانبه‌ر کرۆتۆنی و کالیه‌ری ده‌وه‌ستنه‌وه‌، بایرن میونشنیش ڕوبه‌ڕوی ڤێرده‌ربریمه‌ن ده‌بێته‌وه‌.

 

پریمه‌رلیگ (هه‌فته‌ی نۆ)

نیوکاسڵ یونایتد – چێڵسی (3:30)

ئه‌ستۆن ڤێلا – برایتن ئالبیۆن (6:00)

تۆتنهام هۆتسپێرز – مانچسته‌ر سیتی (8:30)

مانچسته‌ر یونایتد – ویست برۆمیچ ئالبیۆن (11:00)

 

لالیگا (هه‌فته‌ی 10)

لیڤانتی – ئیڵچی (4:00)

ڤیاڕیاڵ – ڕیاڵ مه‌درید (6:15)

ئیشبیلیه‌ – سێلتا ڤیگۆ (8:30)

ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید – به‌رشلۆنه (11:00)‌

 

سیریا ئه‌ی (هه‌فته‌ی هه‌شت)

کرۆتۆنی – لازیۆ (5:00)

سپیزیا – ئاتالانتا بێرگامۆ (8:00)

یوڤانتۆس – کالیه‌ری (11:00)

 

بوندس لیگا (هه‌فته‌ی هه‌شت)

بایرن میونشن – ڤێرده‌ربریمه‌ن (5:30)

شالکه‌ – ڤۆلفسبۆرگ  (5:30)

ئه‌رمینیا بیلیفێلد – بایه‌رلیڤه‌رکوزن (5:30)

بوروسیا مونشنگلادباخ – ئاوگسبۆرگ (5:30)

هۆفنهایم – شتوتگارت (5:30)

ئینتراخت فرانکفۆرت – لایپزیچ (8:30)

هێرتا به‌رلین – بوروسیا دۆرتمۆند (10:30)

 

لیگا 1 (هه‌فته‌ی 11)

ستاد بریست – سانت ئیتیان (7:00)

مارسیلیا – نیس (11:00)

بابەتی پێشتر

پێشبینییەكانی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان بۆ ئەمڕۆ و سبەی

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share