(ڤیدیۆ) بارسا بە گۆڵێکی بێوەڵام لە ڤیاڕیاڵی بردەوە

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (21)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی بەرشلۆنە‌ له دەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەی به‌رامبه‌ر ڤیاڕیاڵ تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یانه‌ی بەرشلۆنە له‌ یاریگای “لا سیرامیکا” بووە میوانی ژێرئاوگەڕەکانی ڤیاڕیاڵ، یارییەکە‌‌ بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “بلاوگرانا” لە خولەکی 18 لەلایەن پێدری-یەوە تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی بەرشلۆنە‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی (56) خاڵ لە پله‌ی یەکەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” جێگیربوو، جیاوازی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری بۆ (11) خاڵ فراوانکرد.

لە بەرامبەردا یانه‌ی ڤیاڕیاڵ به‌ (31) خاڵه‌وه‌ چووە پله‌ی هەشتەمی خولەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوورخستنه‌وه‌؟! سۆڵشایه‌ر له‌ ڤان خال و مۆیس باشتره‌ و نزیکی مۆرینیۆیه‌

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ گودیسۆن پارک یارییه‌کی به‌هێز به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن ئه‌نجامده‌دات، ئه‌نجامی یارییه‌که‌ش کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر…
Total
0
Share