خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممەی خولەکانی ئەوروپا

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، چوارشەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و چەندین روبەڕووبوونەوەی چارەنوسساز ئەنجامدەدرێن.

لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 36ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی چێڵسی لە ستامفۆرد بریج میوانداری یانەی ئارسیناڵ دەکات.

چێڵسی بە 64 خاڵەوە هەوڵی چنینەوەی سێ خاڵی یارییەکە و گەڕانەوە دەدات بۆ پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ. لە بەرامبەردا ئارسیناڵ ئامادەی ڕوبەڕووبوونەوەی ئێسکشکێنە بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی خاڵەکانی لە 52 بۆ 55 و گەڕانەوە بۆ پلەی هەشت و پاشان ململانێکردنی یەکێک لە پێگە ئەوروپییەکان.

خولی ئیسپانیا بەردەوام دەبێت، یانەی ئیشبیلیە لە یاریگای ڕامۆس سانچێز پێزخوان میوانداری ڤالێنسیا دەکات، هەروەها یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕوبەڕووبوونەوەی هەفتەی 36 بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد دەکات، لەم یارییەدا شکستی ئاتلەتی لوتکەی لالیگا لە چنگیان دەردەکات.

لە ئیتاڵیا لە یەک کاتدا هەشت یاریی هەفتەی 36 ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا لازیۆ بەرامبەر پارما، ئینتەر بەرامبەر ڕۆما و تۆرینۆ بەرامبەر میلان و ئاتالانتا بەرامبەر بینیڤێنتۆ یاریدەکەن، هەر یەکێک لە ئەنجامەکان کاریگەرییان لەسەر ڕیزبەندی یانەکانی پلەی دووەم تاوەکو پلە ئەوروپییەکانی دیکە دەبێت.

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 36)

چێڵسی – ئارسیناڵ (10:15)

 

لالیگا (هەفتەی 36)

ئیشبیلیە – ڤالێنسیا (8:00)

هوێسکا – ئەتلەتیک بلباو (9:00)

سێلتا ڤیگۆ – خیتافێ (9:00)

ئەتلەتیکۆ مەدرید – ڕیاڵ سۆسیداد (11:00)

 

کالچیۆ (هەفتەی 36)

کالیەری – فیۆرنتینا (7:30)

ئینتەرمیلان – ڕۆما (9:45)

تۆرینۆ – میلان (9:45)

ئاتالانتا – بینیڤێنتۆ (9:45)

ساسولۆ – یوڤانتۆس (9:45)

سامپدۆریا – سپیزیا (9:45)

لازیۆ – پارما (9:45)

بۆلۆنیا – جێنەوا (9:45)

بابەتی پێشتر

سەرۆکی هەرێم: ئیسرائیل و فەڵەستین بگەنە چارەسەرێکی ئاشتییانە

بابەتی دواتر

بۆچی مۆرینیۆ یانەی ڕۆمای هەڵبژارد؟ ڕاهێنەرەکە وەڵامدەداتەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share