بۆچی مۆرینیۆ یانەی ڕۆمای هەڵبژارد؟ ڕاهێنەرەکە وەڵامدەداتەوە..

دوای ڕێککەوتنی لەگەڵ یانەی ڕۆمای ئیتاڵی، جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پۆرتوگالی لە چاوپێکەوتنێکدا هۆکارەکانی قایلبوونی بەو یانەیە ئاشکرادەکات.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ڕێککەوتنی لەگەڵ گورگەکانی پایتەختی ئیتاڵیا، مۆرینیۆ بە ماڵپەڕی ” XTB ” ڕاگەیاندووە، ” بەر لەوەی هەر بڕیارێکی گرنگ لە ژیانی وەرزشیمدا بدەم، دڵنیادەبمەوە لەوەی تەواوی زانیارییم لەبارەی پڕۆژەی داهاتوومەوە هەیە، یاخود زانیاری تەواوم لەسەر کارە نوێیەکەم هەیە”.

هەروەها دەڵێت، ” ڕێگە نادەم هاتوهەرای میدیایی کاریگەری لەسەر بۆچوون و بژاردەکانم دروستبکات، بە خێرایی بڕیارنادەم، ئەوەی پێویستبێت لەبارەی پڕۆژەی یانەی ڕۆماوە لە ئێستادا دەیزانم، لەبەرئەوەیە بەڕێککەوتن گەیشتووم لەگەڵیاندا”.

لەبارەی ئەو فشارانەی لە کارەکانیدا ڕوبەڕووی دەبێتەوە، “مۆو” دەڵێت، ” بەنسبەت منەوە لەهەموو یارییەکدا فشاری قورس بوونی هەیە و هەر یارییەکیش جیاوازە لەوی دیکە، لە یارییەکانی دێربی فشار هەیە، لە قۆناغەکانی نیوەی کۆتایی و کۆتایی و کاتی چنینەوەی نازناوەکان، یان بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریی و هەر بارودۆخێکی دیکە، ڕاهێنەر ڕوبەڕووی فشاری میدیایی دەبێتەوە”.

بڕیارە مۆرینیۆ لە هاوینی 2021وە و دوای هەڵوەشاندنەوەی بۆندی پاولۆ فۆنسیکای هاونیشتیمانی، پۆستی ڕاهێنەری یانەی ڕۆما وەربگرێت.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممەی خولەکانی ئەوروپا

بابەتی دواتر

پۆلیسی دارستانی سلێمانی: دوو هەزار دۆنم زەوی سوتا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤاران وازهێنانی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند

ڕافائێل ڤاران، بەرگریکاری فەرەنسیی یانەی مانچستەر یونایتد، بە فەرمی وازهێنانی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند. ڕۆژنامەی “لو پاریسیان”ی فەرەنسی بڵاویکردەوە، ڕافایل…
Total
0
Share