گرفتی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی کەرکوک چارەسەردەکرێت

سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، رایگەیاند، “بەڵێنی نووسراو لە وەبەرهێنی پرۆژەی برایەتی سیتی وەرگیراوە و کارکردن لە پرۆژەکە دەستپێدەکاتەوە”.

د.ئەحمەد کەرکوکی، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، رایگەیاند، دانیشتووانی پرۆژەی برایەتی سیتی ئاگاداردەکەینەوە، دوای ئەوەی سکاڵای دانیشتووانمان جوڵاند و لەڕێی سەرۆکی ئەنجومەنەوە نووسراوی کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان ئاراستەی فەرمانگەی وەبەرهێنانی کەرکوک کرد سەبارەت بە تەواونەکردنی پرۆژەکە وەڵامی ئەوانمان بەدەست گەیشت”.

دەشڵێت، “ئێستا بەڵێنی نووسراو لە وەبەرهێنی پرۆژەکە وەرگیراوە تاوەکو بەزووترین کات پرۆژەکە تەواوبکات و ئێستا کارکردن بەئاراستەی تەواوکردنی پرۆژەکە بەردەوامە”.

‎

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی عەربەت بۆ هاوڵاتییان: پارەی مۆلیدە مەدەن بەو کەسانەی دێنە بەردەرگا

بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی عەربەت لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتییانی سنوورەکەی ڕایگەیاند، هەرکەسێک بەناوی کۆکردنەوەی پارەی مۆلیدە هاتە بەردەرگاتان و داوای…
Total
0
Share