گەنجێكی دهۆکی لە سنووری نێوان تورکیا-یۆنان گیانی لەدەستدا

کۆچبەرێکی گەنجی نیشتەجێی پارێزگای دهۆک، ئەمڕۆ دووشەممە 12ی تشرینی یەکەم لەسەر سنووری نێوان وڵاتی تورکیا و یۆنان گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی لای پۆلیسی تورکیایە .

سەباح نەزمی، ئامۆزای گەنجە کۆچبەرەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن چەند کەسێکەوە لە وڵاتی تورکیا کە هاوەڵی ئامۆزاکەم بوون، ئاگادارکراینەوە کە ئامۆزاکەم لەسەر سنووری وڵاتی تورکیا-یۆنان گیانی لەداستداوە و ئێستا تەرمەکەی لە تورکیایە”.

سەبارەت بە هۆکاری گیان لەدەستدانەكەشی، سەباح ئاماژەی بەوەكرد، هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبووە، بەڵام بەپێی قسەی هاوڕێکانی لەناکاو گیانی لەدەستداوە بێ ئەوەی هۆکارێکی دیار هەبێت.

ئەو گەنجە ناوی مەناف ئیبراهیم-ە و تەمەنی 23 ساڵە، نیشتەجێی ناحیەی شیلادزێ بووە، لە سنووری پارێزگای دهۆک، پێش هەفتەیەک لەگەڵ چەند گەنجێكی دیكە كە هاوڕێی بوون، لە توركیاوە هەوڵیانداوە بە قاچاخ بڕۆنە ئەوروپا.

بەپێ ئامارەکانی ڕێکخراوەکانی گەنجان لە دهۆک لەماوەی مانگێکدا، نزیکەی 11 هەزار هاوڵاتیی پارێزگای دهۆک، ڤیزەی وڵاتی تورکیایان وەرگرتووە، كە بەشێكی زۆریان گەنجن و بەنیازن بەرەو ئەوروپا كۆچ بكەن.

بابەتی پێشتر

ژیان لە پەنای گڕكاندا

بابەتی دواتر

دیالە.. هۆشداری دەدرێت لەوەی گازی كلۆر كارەسات بقەومێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share