هەرێمی كوردستان.. لە هەشت مانگدا زیاتر لە 37 هەزار كەس كۆچیان كردووە

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران، ئاماری هەشت مانگی ئەمساڵی كۆچبەرانی و قوربانییانی بڵاوكردەوە، زیاتر لە 37 هەزار كەس كۆچیان كردووە.

بەپێی ئامارە بڵاوكراوەكەی دەزگای لوتكە، لە هەشت مانگی ئەمساڵدا 37 هەزار و 250 كەس لە هەرێمی كوردستان كۆچیانكردووە، 10 كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 12شیان بێسەروشوێن بوون.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا كۆچ لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ دەرەوە، بەتایبەت لەلایەن توێژی گەنجانەوە زیادیكردووە، لە تەواوی ناوچەكانی هەرێمەوە كۆچ دەكرێت، بەڵام لە سنووری ئیداری ڕاپەڕین كۆچكردنی گەنجان بووەتە دیاردەیەكی بەرچاو.

كۆچبەران جگە لە قورسییەكانی ڕێگای گەیشتن بە ئەوروپا، زۆرجار بەرەوڕووی ئەگەری گیانلەدەستدان و خنكان دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی: دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاوڵاتییانی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە

وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت، دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاوڵاتییانی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندوە. وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بەوەكردووە،…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاساییكردنەوەی دەوام دەبەستێتەوە بە لێبڕینی موچەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی ئاساییكردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانەوە گفتوگۆی كرد، دەڵێن، ئاساییكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران پەیوەستە بە نەمانی لێبڕینی موچەوە.…
Total
0
Share