ژیان لە پەنای گڕكاندا

لە ساڵی 2010، پاش 400 ساڵ گڕكانی سینابۆنگ گەڕایەوە بۆ باكووری دوورگەی سوماترە لە ئیندۆنیسیا، تا ئێستاش ئەو گڕكانە هێور نەبووەتەوە و هاوڵاتییانی ئەو ناوچەیەش ئاسایی ژیانی ڕۆژانەیان لەپاڵیدا بەڕێدەكەن.

هەندێك جار گڕكانەكە “سینابۆنگ” بەو هێورییە نامێنێتەوە بەڵكو توڕەیی خۆی دەردەبڕێت، لە ساڵی 2013 ئەو گڕكانە هەڵچوو و تاڕادەیەك بە چالاكی تا ئێستا ماوەتەوە، لە ساڵی 2016شدا لە یەكێك لە هەڵچوونەكانیدا بووەهۆی كوشتنی 16 هاوڵاتیی ئەو ناوچەیە، هەروەها پاش دوو ساڵ جارێكی دیكە هەڵچوونی ئەو گڕكانە بووە هۆی كوشتنی حەوت هاوڵاتیی دیكە.

لە ساڵی 2019دا گڕكانی سینابۆنگ تەقییەوە، ئەمساڵیش جارێكی دیكە لەمانگی ئابدا هەمان ڕوداو دووبارە بووەوە.

هەرچەندە دوكەڵ و خۆڵی گڕكانەكە گەڕەكەكانی ئەو ناوچەیەی داپۆسییە و مەترسییە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان، بەڵام هیچ یەكێك لەو دانیشتووانە ناوچەكەی خۆیان بەجێنەهێشتووە و هەموو جارێك دەڵێن، ئەمە داوین جارە گڕكانەكە هەڵچێت یان بتەقێتەوە.

چیای سینابۆنگ چیایەكەی گڕكانییە، بەرزییەكەی 2 هەزار و 460 مەترە، دەكەوێتە دۆلی كارۆ لە باكووری گەورەترین دوورگەی ئیندۆنیسیا كە ناوی سوماترە-یە.

باس لەوە كراوە، ئیندۆنیسیا نیشتیمانی نزیكەی 130 گڕكانە، بەهۆی ئەوەی جوگرافیای شوێنەكە كەوتووەتەسەر شتوێنی ئاگر، كە پشتوێنێكە و دەكەوێتە سنووری پلێتەكانی ژێرزەوی لە زەریای هێمن كە بە بەردەوام بومەلەرزەی تێدا ڕودەدات.

بابەتی پێشتر

لە ڕوداوێكی تەقەكردندا لە ڕوسیا 4 كەس كوژران

بابەتی دواتر

گەنجێكی دهۆکی لە سنووری نێوان تورکیا-یۆنان گیانی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تایتانیك دەردەكەوێتەوە

بۆ یەكەمجار چەند دیمەنێكی كەشتیی گەورەی تایتانیك لەدوای نوقمبوونی دەخرێتەڕوو. دیمەنەكان لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی 80 خولەكی دەرهێنراون كە…
Total
0
Share