وەزارەتی بازرگانی: لە ڕەمەزاندا زیاتر لە 34 هەزار تۆن کاڵای ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەرداگیراوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ئەمڕۆ سێشەممە ئاماری چالاکییەکانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە مانگی ڕەمەزاندا دەستبەسەر 34 هەزار و 327 تۆن خۆراک و کەلوپەلی ماوەبەسەرچوودا گیراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “لە مانگی ڕەمەزاندا لەهەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیدارەی گەرمیان تیمەکانی چاودێریی بازرگانی، نۆ هەزار سەردانیان بۆ شوێن و دوکان و مۆڵ و شوێنە بازرگانیەکان کردووە و 197 سەرپێچیی جۆراوجۆریشیان تۆماركردووە”.

ئاماژە بەوەشدەکات، “لە هەرسێ پارێزگاکە و ئیدارەی گەرمیان لە ماوەی مانگی ڕەمەزاندا 34 تۆن و 327 کیلۆگرام خۆراک و کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەرداگیراوە، 33 کۆگا و دوکان و شوێنی بازرگانی داخراون”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەو ماوەیەدا بڕی 16 ملیۆن دینار غەرامە، بۆ ئەو شوێنانە کراوە، کە سەرپێچیی ڕێنماییەکانیان کردووە.

 

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. لە هێرشێکی چەکداریی دوو مێردمنداڵدا لە ڕوسیا 8 کەس کوژران

بابەتی دواتر

حكومەتی عێراق تانە لە زیاتر لە 5 ماددەی یاسای بودجە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share