ڤیدیۆ.. لە هێرشێکی چەکداریی دوو مێردمنداڵدا لە ڕوسیا 8 کەس کوژران

میدیاکانی ڕوسیا بڵاویانکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی هێرشی چەكداریی دوو مێردمنداڵەوە، لە خوێندنگەیەک 7 خوێندکار و مامۆستایەک کوژراون و 20 کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕووداوەکە لە شاری کازان-ی پایتەختی کۆماری تاتارستان ڕویداوە و یەکێک لە هێرشبەرەکان دەستگیرکراوە، کە تەمەنی 17 ساڵ بووە و دووەمیشان لە کاتی هێرشەکەدا کوژراوە.

بەهۆی ئەوەی دەستڕێژی گولـلەکە لە قاتی سێیەمی خوێندنگەکە بووە، چەند کچە خوێندکارێک خۆیان هەڵداوەتە خوارەوە و بە سەختی بریداربوون.

ڕۆستەم مینیخانۆڤ، سەرۆک کۆماری تاتارستان، لە کاتی سەردانیکردنی شوێنی ڕوداوەکە، ڕایگەیاند، “لە ڕووداوەکەدا 4 کوڕ و 3 کچ و مامۆستایەك کوژراون، لەگەڵ ئەوەش 16 کەسی دیکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و برینی بەشێکیان سەختە.

بابەتی پێشتر

محەمەد سەڵاح تێکەڵ بە هاوکێشەی مباپێ و ڕیاڵ مەدرید کراوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی بازرگانی: لە ڕەمەزاندا زیاتر لە 34 هەزار تۆن کاڵای ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەرداگیراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share